ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری نوێ و تاوتوێكردنی ره‌وشی خۆپارێزی له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای كۆرۆنا كۆبوه‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
بەپێی بڕیاره‌كانی وەزارەتی ناوخۆ، هەموو شوێنە گشتییەکان وەکو مارکێت، رێستۆرانت و شوێنە بازرگانییەکان نابێت رێگەبدەن بە چوونەژوورەوەی هاونیشتمانیان بۆ شوێنەکانیان بەبێ بەستنی ماسک، بە پێچەوانەوە ئەو شوێنانە دادەخرێن بۆ ماوەی 10 رۆژ و خاوەنەکانیان بە بڕی یەک ملیۆن دینار پێبژاردن سزا دەدرێن.
هەروەها شوێنە گشتییەکانی وەکو پارک، کافتریا و چایخانەکان دادەخرێن، بۆنەکانی وەکو پرسەی ماتەمینی، ئاهەنگ و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان قەدەخە دەبن. هاوکات خواردنگە و چێشتخانەکان بە کراوەیی دەمێننەوە و بە دیلیڤەری خواردن پێشکەش دەکەن بە گرتنەبەری رێنمایی تووندی تەندروستی.
سەنتەر و نۆرینگەکان [پزیشکان، پزیشکانی ددان، کارمەندانی تەندروستی، تاقیگەیی] بۆ ماوەی 14 رۆژ دادەخرێن.
لە خاڵی سیانزەیەمی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا ئاماژە بەوە کراوە، هەر گردبوونەوەیەک لە دەرەوەی شوێن و باڵەخانەکانی حکومی و کەرتی تایبەت بکرێت بەبێ بەستنی ماسک و رەچاوکردنی لانیکەم مەودای 1.5 مەتر، ئەوا ئەو کەسانە بە 10 هەزار دینار پێبژاردن سزا دەدرێن.
هەروەها شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە، لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پێویست کراوە لەسەریان کە ماسک ببەستن، بەپێچەوانەوە بە بڕی 50 هەزار دینار پێبژاردن سزادەدرێن.
بڕیارەکان لە رۆژی 4ی ئابی 2020، کاژێر 12:00ی شەو دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
ده‌قی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ:
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052