یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی پارێزگای دھۆک تەرخانکرا

05.08.2020
جەماوەر نیوز
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی پارێزگای دھۆک تەرخانکرد.
له‌ راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاتووه‌ ئەمڕۆ چوارشەممە بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی و پارێزگای دھۆک تەرخانکرا کە بەشێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە".

زۆرترین خوێندراو