له‌ داقوق ئافره‌تێک کوژرا

08.08.2020
جەماوەر نیوز
دیار ئاواره‌
به‌ هۆى کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ئافره‌تێک له‌ شارۆچکه‌ى داقوقى سه‌ر به‌ پارێزگاى که‌رکوک له‌ ڕێگه‌ى ده‌ست رێژى گولله‌وه‌ کوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ پۆلیسى داقوق هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌وبه‌ جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند له‌گه‌ڕه‌کى زه‌هراى شارۆچکه‌ى داقوق ئافره‌تێکى تورکمانى شیعه‌ مه‌زهه‌ب له‌ لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه‌ له‌ نێو ماڵه‌که‌ى خۆیدا له‌ ڕێگه‌ى ته‌قه‌ کردنه‌وه‌ لێى کوژرا.
وتیشى کوژرانى  ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌ سه‌ر کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بووه‌ و تاکو ئێستاش له‌ لایه‌ن هێزه‌ ته‌ناهییه‌کانى  ناوچه‌که‌وه‌ ده‌ستگیر نه‌کراوه‌ .

زۆرترین خوێندراو