بارزانی پیرۆزبایی له‌ حزبی سۆسیالیست ده‌كات

09.08.2020
جەماوەر نیوز
ئێوارەی ڕۆژی شەممە 8ـی 8ـی 2020 بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە پەیوەندی بە محەمەد حاجی مەحموود كرد.
لەو پەیوەندییەدا بەڕێزیان پیرۆزبایی یادی چل و چوار ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە سكرتێری گشتیی و سەركردایەتی و كادیر و ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە كرد و هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە برایەتی و هەماهەنگی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا كرایەوە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان.

زۆرترین خوێندراو