ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان به‌بۆنه‌ی 44 هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیست په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌كات.
ده‌قی پەیامی عبدالقادر بازرگان ، سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان بۆ حزبی سۆسیالیست:
بەرێز /کاک محەمەدی حاجی محمود، سکرتیری حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان
بە بۆنەی (٤٤)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبي سوسياليست ديموكراتي کوردستان، به ناوی خوم و ئەندامەنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتەکەمان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی و ئەندام و لایەنگرانی حزبي سوسياليستي كوردستان دەکەین، ئومێد دەکەین هەمیشە لەکارەکانتان سەرکەوتوو و سەرفراز بن.
ئه م یاده ببیته هاندەرێکی بەهێز بۆ یەکریزی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە پێناو سەقامگیری و تەبایی سیاسی و بەدیهێنانی ئارامی و ئاسودەیی و پتەوبوونی پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتەکان و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان.
دووبارە پیرۆزبێت ئەم یادە و ئومێدمان ھەمیشە سەرکەوتن و بەردەوامیتانە.
عبدالقادر بازرگان
سه روکی پارتی چاکسازی تورکمان
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052