حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پیرۆزبایی له‌ حزبی سۆسیالیست ده‌كات

09.08.2020
جەماوەر نیوز

حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به‌بۆنه‌ی 44 هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیست په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌كات.

ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان:

بەڕێز: مەکتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان

سڵاوێكی گەرم..

لە8ی ئابی 2020دا، حزبە تێكۆشەرەكەتان، حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، پێ دەنێتە 44مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی، بەو بۆنەوە بەناوی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان پێشكەش دەكەین‌و ئومێدەوارین ئەم یادە هاندەربێ بۆ گەشەپێدانی خەبات لەپێناو وەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان .حزبی سۆسیالیست ، وەك پێویستییەكی بابەتی و وەڵامدەرەوەی قۆناخێکی مێژوویی هاتەكایەوەو لە مێژووی تێکۆشانی زۆر قوربانی داوە و رۆلێکی گەورە و دیاری هەبووە لە هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێدا.
یادی 44ساڵەی دامەزرانی حزبی سۆسیالیست لە کاتێک دایە ، کە مرۆڤایەتی لە گەڵ پەتای کۆرۆنا ڤایرۆس و لێکەوتەکانی بەرەو ڕووە و رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیش بە دۆخێکی سیاسی ئاڵۆز تێپەڕ دەبێت و تورکیا لە باشوور و ڕۆژاوای کوردستان درێژە بە لەشکرکێشی و سیاسەتی داگیرکاری دەدا ، لە باشووری کوردستان بێجگە لە مەترسییەکانی کۆرۆنا ، کێشەی ئابووری و سیاسی لە گۆڕێدایە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم ئاڵنگاریانە، بوونی کارنامەیەکی هاوبەش و یەکڕیزی کوردستانی و بەهێزکردنی پەیوەندی لە نێوان حزبە سیاسییەکانی کوردستان ، بە پێویستیی قۆناخەکە دەزانین.
هەر لەو پێوەندەدا، جارێكی دیكە جەخت لە پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانە لە نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان‌و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەكەینەوە.
لە یادی 44ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دا، سڵاو لەگیانی پاك‌و بێگەردی هەموو شەهیدانی رێگای رزگاری كوردستان.

مەكتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
8ی ئابی2020

زۆرترین خوێندراو