ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە لە ئێوارەی دوێنێوە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە، کەسوکارەکەشی دەڵێن هیچ سۆراخێکی نییە.
ئارا خدر کەریم، کچی سەرۆکی پێشووی شارەوانیی هەڵەبجە راگەیاند "کاژێر 05:00ـی ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە باوکم خۆی گۆڕی و بۆ پیاسە لە ماڵ چووە دەرەوە، مۆبایل و ئۆتۆمبێلیشی نەبرد، تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە".
کچی سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە رەتیدەکاتەوە باوکی هیچ کێشەیەکی هەبووبێت و گوتی: "پێموانییە باوکم کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێک هەبووبێت".
هەرەوها نوخشە ناسح، قایمقامی هەڵەبجە، سەبارەت بە دیارنەمانی خدر کەریم راگەیاند: "سەرۆکی پێشووی شارەوانی ماڵی لە سلێمانییە و ئێمە ئاگادار نین، کەسوکارەکەشی لە هیچ شوێنێک سکاڵایان تۆمار نەکردووە، بەڵام ئێمەش لەلای خۆمانەوە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەین".
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052