پۆلیس له‌ باره‌ی بێسه‌روشوێنبونی سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

24.08.2020
جەماوەر نیوز

پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌ باره‌ی بێسه‌روشوێنبونی سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، لە راگەیەندراوێكدا ڕایگه‌یاند "خدر كەریم محەمەد، سەرۆكی پێشوی شارەوانی هەڵەبجە لە بەرواری 2020/8/23 كاتژمێر 6ی سەرلەئێوارەوە لە ماڵی خۆی لە گەڕەكی عاشقان(ی شارەكە) چۆتە دەرەوە تا سنوری غاباتی گوڵان بینراوە."
بەرزان عوسمان وتوشیەتی"هەركەسێك هەواڵی دەزانێت ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە یان نزیكترین كەسی بكاتەوە."


زۆرترین خوێندراو