له‌ خورماتوو پۆلیسێک وسێ هاوڵاتى بریندار کران

28.08.2020
جەماوەر نیوز
دیار که‌رکوکى
له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى نه‌ناسراوه‌ ده‌ست ڕێژى گوله‌ له‌ بازگه‌یه‌کى پۆلیسى خۆجه‌یى له‌خورماتوو ده‌کرێت وبه‌و هۆیه‌شه‌وه‌ پۆلیسێکى ئه‌و بازگه‌یه‌ بریندار ده‌بێت .
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ پۆلیسى خورماتوو به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند له‌ نزیک گوندى یه‌نگیجه‌ى خۆرئاواى شارۆچکه‌ى خورماتوو ژماره‌یه‌کچه‌کدارى نه‌ناسراو که‌ پێده‌چێت داعشبن په‌لامارى خاڵێکى پشکنینى پۆلیسى خۆجه‌ییاندا و دواى شه‌رێکى که‌م خایه‌ن پۆلیسێکى ئه‌و بازگه‌یه‌ بریندار بوو.
وتیشى له‌ گه‌ڕه‌کى کۆمارى شارۆچکه‌که‌ش بۆمبێکى ته‌وقیت کراو له‌ به‌رده‌م ماڵى هاوڵاتییى کى کورد ته‌قییه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ناوبراو له‌گه‌ڵ هاوژینه‌که‌ى ومنداڵێکى برینداربوون .

زۆرترین خوێندراو