شاره‌وانی سلێمانی سزای داربڕینی بڵاوكرده‌وه‌

08.09.2020
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ ئاماژە بەو فەرمانەى لەلایەن سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى دابەزیوە لەسەر سەرپێچى برینى دار یان ووشک کردنى بەدەستى ئەنقەست کە بریتیە لە :
1. هەرهاوڵاتیەک هەستێت بە بڕینى هەر دارێک بە ئەنقەست بۆ مەبەستى بینا و هەر پڕۆژەیەکى بازرگانى یان پرۆژەى وەبەرهێنان یان گەراج ..هتد تاوانە دەکرێت بەپێی تەمەنى دارەکە بەبڕی (350.000) سێ سەدوو پەنجا هەزار دینار بۆ هەر ساڵێکى تەمەنى دارەکە.
2. هەر هاوڵاتیەک هەستێت بە بڕینى هەردارێک بە ئەنقەست بۆ هەر مەبەستێک و لەهەر جێگەیەکدا بەدەر لەخاڵى (١)، تاوانە دەکرێت بەپێى تەمەنى دارەکە بەبڕی (150.000) سەدوپەنجا هەزار دینار بۆ هەر ساڵێکى تەمەنى دارەکە.
3. هەردرەختێک بەرنۆژەنکردنەوە و فراوان کردنى هەر دامەزراوەیەکى بینای (بازرگانى -خانوو-کارگە....هتد ) بکەوێت خاوەنکار بە ناچارى بیانبرێتەوە پێویستە بەبڕى (100.000- 250.000 ) سەد هەزار بۆ دووسەدوپەنجا هەزار دینار قەرەبووى باخچەکانى سلێمانى بکاتەوە بەپێى تەمەنى دارەکە یان هاوسەنگى درەختەکە بڕاوەکان بڕوێنیتەوە لەلایەن هاوڵاتیانەوە.
4. لەکاتى شکاندنى هەر درەختێک لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەهۆى کارەساتەوە ( خۆ پێداکێشان بە ئۆتۆمبیل یان هەرهۆکارێکى تر ) کە نەخوازراو بێت هاوڵاتى تاوانە دەکرێت بە بڕى (100.000) سەد هەزار دینار بۆ هەر ساڵێکى تەمەنى دارەکە .

زۆرترین خوێندراو