یەكێتی زانایان هاته‌ ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕ به‌ پاره‌

09.09.2020
جەماوەر نیوز
یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و ئەنجوومەنەكانی فەتوا لە هەرێمی كوردستان له‌ نوسراوێكدا كه‌ ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ شوێن كردووه‌ و له‌ نوسراوه‌كه‌ هاتووه‌ "بابەتی ناشتنی مردو گۆڕستانەكان بابەتێكی ئایینی وخێرخوازیە ودەبێت دوربێت لەهە رجۆرە مامەڵە وبازرگانی پێوە كردنێك، بۆیە هەر گرێبەستێك بۆ گۆڕستانەكان كرابێت دەبێت هەڵبوەشێنرێتەوە".
له‌ نوسراوه‌كه‌ ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو ئەركی شارەوانی و لایەنە پەیوەندی دارەكانە كە گۆڕستانە كان ڕێك بخاتەوە بە شێوازێكی سەردەمیانە و دەبێت شارەوانی بەهەمەهانگی لەگەڵ زانایانی ئایینی و لایەنە پەیوەندی دارەكان هەستێت بە دیاری كردنی نرخێك بۆ هەلكەندنی گۆڕەكان بۆ ئەو كرێكارانەی كاری هەڵكەندی گۆڕەكان دەكەن.
ده‌قی نوسراوی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان:
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـنِ الرَّحِيمِ
( ؤتَعَاؤنُوا عَلَي الْبِرِّ ؤالتَّقْؤي ؤلا تَعَاؤنُوا عَلَي الإِثْمِ ؤالْعُدْؤانِ)
بۆبەڕێزان / جەنابی پارێزگاری سلێمانی
ئە نجومەنی پارێزگای سلێمانی
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی
زانایانی ئایینی بەڕێزوقەدرگرانی كوردستان
سەرجەم لایەنە پەیوەندی دارەكان
ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی
بابەت / گۆڕستانەنوێیە كە ی شاری سلێمانی
سڵاوی خواتان لێ بێت
وەك لای هەموان ئاشكرایە كە دابین كردنی زەوی بۆ پرۆژخێرخوازیە كانی وەك گۆڕستان و مزگەوت ونەخوشخانە وخویندنگا وهاوشێوەكانی ئەركی شارەوانی ولایەنە پەیوەندی دارە كانە بەوكارە هەستن وسە رجەم پێداویستیەكانی بۆدابین بكەن .بە داخەوە لە بارودۆخێكی پڕلەقەیران ونەهامەتیەكان لەسەر هاوڵاتیانی هەریمی كوردستان ئەوەی لەئێستادا بوەتە جێگای قسەوباس و ڕخنەی زۆری هاوڵاتیان گۆڕستانە نوێیەكەی شاری سلێمانیە كە لەسەر ئەركی شارەوانی سلێمانی زەوی بۆدابین كراوەو سەرجەم خزمەتگوزاریەكانی بۆ كراوە بەڵام بە داخەوە دور لە هەرلایەنێكی یاسایی وئایینی داب ونەریتەكانی كوردەواری لە ئێستادا وەك بابەتێكی بازرگانی مامەڵەی پێوە كراوە كە ئەمەش لەگەڵ بابەتی ڕەوشی ئایینی وكۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان بەگشتی وشاری سلێمانی بە تایبەتی ناگونجێت ویەك ناگرێتەوە چونكە بابەتی گۆڕستان وناشتنی مردوە كان بە شێوازە ئایینی كلتوری كوردەواری گەلی كورد كەسانی خێرخواز بەو ئەركە هەستاون یاخود لایەنی شارەوانی خۆی ئەركی ناشتنی ئەو مردوانەی لەئەستۆگرتوە كەسیان نەبوە ئەمەش هەموكات جێگای پێزانین ودەستخۆشی بوە . هەر بۆیە لەم كات وساتە هەستیارەدا ئێمە لە لقی سلێمانی یەكێتی زانایان و ئەنجومەنەكانی فەتوا دەنگی ناڕەزایی خۆمان دەخەینە پاڵ ئەو دەنگە ناڕازی و خاوەن هەڵوێستانە ی ترو هەڵوێست وسەرنجی خۆمان لەوبارەوە لەم چەند خاڵانەی خوارەوەدا ڕادەگەیەنین
یەكەم : ڕەدكردنەوە وهەڵوەشاندنەوەی هەرجۆرەگرێ بەستێك بۆ گۆڕستانەكانی شاری سلێمانی بە هەر كۆمپانیایەك و لە ژێرهەرناو نیشانێك بێت چونكە بابەتی ناشتنی مردو گۆڕستانەكان بابەتێكی ئایینی وخێرخوازیە ودەبێت دوربێت لەهە رجۆرە مامەڵە وبازرگانی پێوە كردنێك .
دووهەم : ئەركی شارەوانی و لایەنە پەیوەندی دارەكانە كە گۆڕستانە كان ڕێك بخاتەوە بە شێوازێكی سەردەمیانە وگونجاو بە جۆرێك لەگەڵ بارودۆخی ئێستای هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستاندا یەك بگرێتەوە ونەریتە ئایینی وكۆمەڵایەتیەكان تیایدا ڕەچاو بكرێت
سێهەم : دەبێت شارەوانی بەهەمەهانگی لەگەڵ زانایانی ئایینی و لایەنە پەیوەندی دارەكان هەستێت بە دیاری كردنی نرخێك بۆ هەلكەندنی گۆڕەكان بۆ ئەو كرێكارانەی كاری هەڵكەندی گۆڕەكان دەكەن بەمەرجێك ڕەچاوی باری دارایی ژیانی هاوڵاتیانی تێدا بكرێت و نەبێتە هۆی بارگرانی بۆهاوڵاتیان هاوشێوە بێت لەگەڵ ڕۆژانە ی ئەوكرێكارانە ی ڕۆژانە كاردەكەن
چوارهەم : هاوڵاتیان خۆیان ئازادبن لەوەی لەهەر گۆڕستانیك مردوەكانیان بەخاك دەسپێرن واتە نابێت ڕێگری لەگۆڕستانەكانی تر بكرێت قۆرخكاری بكرێت لە پێناو بەرژەوەندی هەندێ كەسی تایبەت تەنها بەمە رجێك گۆڕستانە كانی ترشوێنی ناشتنی مردویان تیامابێت .
پێنجەم : پێویستە هاوڵاتیان ئازادبن لەوەی بۆخۆیان گۆڕەكە هەڵبكەنن یاخود بەو كرێكارانەی بەوكارە هەڵدەستن بۆیە ناكرێت هاوڵاتیان ناچاربكرێن هەر دەبێت لە وگۆڕستانە بێت و بە كرێكارانە ش بێت .
شە شەم : ئە ركی شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانە سەرجەم خزمەتگوزاریەكان بۆ گۆڕستانە كە دابین بكەن و فەرمانبەری خۆیان هەبیت لە گۆڕستانەكە نەوەك بدرێتە كۆمپانیا و بازرگانی پێوە بكرێت و بڕە پارەیەك بەناوی خزمەتگوزاریەوە لەهاوڵاتیان وەربگیرێت كە ئەمە پێچەوانە ی كلتورو داب و نەریتە كۆمەڵایەتیەكانی كوردەواریە ولەهەمان كاتیش دا بارگرانی زیاتر بۆهاوڵاتیان دروست دەكات .
لەگەڵ ڕێزوحورمەتمان بۆهەمولایەك
لقی سلێمانی
یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
9_9_2020

زۆرترین خوێندراو