ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئەندامێکی خولی پێشووتری ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق، ئاماژەبەوەدەکات مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو چاوی لەسەر هەرێمی کوردستانیشە، بۆیە یەک لیستی یان هاوپەیمانێتی ناوبراو لەگەڵ هەندێ هێزی تازەی هەرێم، یەکێکە لە ئەگەرەکان.
لە گفتووگۆیەکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، بورهان محەمەد فەرەج، ئەندامی خولی پێشوو تری ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق دەڵێت" هەست دەکرێت جەماوەرێکی زۆر لەهەرێم لە گەڵ ئاراستەی کازمیدان، بوونی گەندەڵی و نادادپەروەری لە هەرێم، وایکردووە هەندێک لەپەرلەمانتارە کوردەکانیش وەکو پیاوی دەسەڵاتی عێراقی و بەکرێگیراو کاربکەن، ئەمە پەرچەکردارە بەرامبەر گەندەڵیەکانی هەرێم، بەڵام هەم هەرێم و هەم پەرلەمانتارەکانیش هەڵەن، دۆخی هەرێمیش لەعێراق باش نیە."
دەربارەی ئەوەی ئەو هێزە تازانەی هەرێم کێن کە ڕەنگە بچنە پاڵ کازمی، بورهان محەمەد وتی"هەندێک لێدوان و جوڵە دەبینرێ، هەست دەکرێت لەهێزە تازەکان، تەنانەت کەسایەتی نێو هێزە تەقلیدیەکانی وەکو پارتی و یەکێتیش، لەوانەیە هەندێکیان چاویان لەسەر جوڵەی کازمی بێت."
ئەو ئەندامەی خولی پێشووتری ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق، پێیوایە کورد لەمکاتەدا دژی جوڵەکانی کازمی نییە، چونکە کێشەی بودجە و موچەی هەیە، کازمی و ئەمەریکاش لەگەڵ چارەسەرکردنی ئەم کێشانەدان، دەڵێت"کازمی لەگەڵ مانەوەی دەسەڵاتی هەرێم نییە بەمشێوە، بەڵکو دەیەوێ هەرێم لەمەسەلەی نەوت و گومرگ و خاڵە سنوریەکان لەقاڵب بدات، ناکۆکی نێو حیزبەکانی هەرێمیش لە قازانجی کازمیە."
بەبڕوای بورهان محەمەد فەرەج، سەرگرتنی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق پەیوەستە بە بارودۆخی ناوچەکە و هەڵبژاردنی ئەمەریکاوە، بەشێوەیەک گەر کۆماریەکان دەربچنەوە، ڕەنگە هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق بکرێتە ئەمری واقیع و کۆماریەکان فشار بخەنە سەر حیزبە عێراقیەکان بۆ ئەنجامدانی، بەڵام گەر دیموکراتەکان دەربچن، ڕەنگە دۆخی عێراق بە وەزعێکی تردا بشکێتەوە.
لەبەشێکی تری قسەکانیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا، بورهان محەمەد فەرەج، ڕوونیکردەوە کازمی دەیەوێت عێراق بگەڕێنێتەوە بۆ لای بەرەی عەرەبی و لەگەڵ میسر و سعودیە و کەنداو پەیوەندی عێراق بەهێزبکات، ئەوانیش هاوکارین، هەروەک كازمي کار بۆ فشارخستنە سەر هێزە میلیشیاکان و خۆ نواندنی وەکو یاریچیەکی تازەی عێراق دەکات.
لەکۆتایی قسەکانیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا، بورهان محەمەد فەرەج ئاماژەی بەوەکرد شیعەکان تەماشاکەر نین، نایانەوێت بە زەقی بجوڵێن، تا ئێستا نەرمن لەگەڵ کازمی، بەڵام نەوەستاون و کوتلەیەکی پەرلەمانی بەهێزیان هەیە، تا هەرکات بیانەوێت لەڕێگەی پەرلەمانەوە متمانە لەکازمی وەربگرنەوە، دەڵێت"کازمی دەست بۆ کۆمەڵێ دۆسیەی قورس بەنیسبەت گۆڕەپانی سیاسی عێراقەوە دەبات، کازمی پیاوێکی لێهاتوە و روئیایەکی ڕوونی بۆ داهاتووی عێراق هەیە
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052