شه‌هید شه‌وكه‌ت له‌ پێناو پاراستنی خاكی كوردستان شه‌هیدبوو

11.09.2020
جەماوەر نیوز
شه‌هید شه‌وکه‌ت ناوى والى محه‌مه‌د عه‌لى دوانزه‌ ئیمامى ناسراو به‌ (شه‌وکه‌ت ) له‌ساڵى 1968 له‌ ناوچه‌ى شاره‌زوورو له‌ گوندى دوانزه‌ ئیمام له‌دایک بوه‌و له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کى دڵسۆزو قوربانیده‌رى ده‌ڤه‌رى شاره‌زووره‌ ، خوێندنى تا 6 ى سه‌ره‌تایى ته‌واوکردووه‌، له‌ ساڵى 1982 په‌یوه‌ندى به‌ ڕێکخستنه‌کانى حزبى سۆسیاليست کردووه‌، له‌ساڵى 1987 بوه‌ته‌ پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیاليست دیموكراتی كوردستان و ئه‌رکه‌کانى زۆر به‌ دڵسۆزانه‌ جێبه‌جێکردووه‌ .
له‌پاش ڕاپه‌ڕینیش وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کى دڵسۆزی حزبى سۆسیاليست به‌رده‌وام بووه‌ له‌ خه‌بات و تێکۆشان.
مه‌خابن له‌ 11-9-2015 له‌کاتى ڕزگار کردنى گونده‌کانى باشورى که‌رکوک و ناوچه‌ى داقوق به‌هۆى بۆمبه‌وه‌ بریندار ده‌بێت و به‌هۆى سه‌ختى برینه‌که‌یه‌وه‌ شه‌هید ده‌بێت و چوه‌ کاروانى شه‌هیدانى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان و گه‌له‌که‌مان.

زۆرترین خوێندراو