ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مشه‌و نازم شاکر، یاریزانی ههڵبژاردهوی پێشووی عێراق له شاری هه‌ولێر بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
نازم شاکر دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی شاری تایبەت لە هەولێر چارەسەری وەردەگرت، بەڵام ئه‌مشه‌و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
له‌سه‌ر وه‌سێتی نازم شاكر ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ شاری به‌غداد، سبه‌ی له شاری هه‌ولێر به‌مه‌راسیمێك ته‌رمه‌كه‌ی به‌ڕێده‌خرێت بۆ زێدی خۆی.
نازم شاكر دوو جاربووه به ڕاهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر هەروەها راهێنەری یانەکانی سەلام، کەرخ، دهۆک، نەفت، جەوییە، مەسافی و ئارارات بووە.
نازم شاکر، وەک راهێنەرێکی پیشەگەری عێراق لەگەڵ یانەکانی خولەکانی ئیمارات و ئوردن کاری کردووە، لە 2010 راهێنەری هەڵبژاردەی یەکەمی عێراق بووە.ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052