پله‌ی گه‌رمای هه‌رێمی كوردستان داده‌به‌زێت

18.09.2020
جەماوەر نیوز

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

 بەگوێرەی پێشبینیەكانی كه‌شناسی ئەمڕۆ هه‌ینی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 39 و سلێمانی 38، لە كەركووك 40 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەش و ھەوای سبەی شه‌ممه‌ 19ی ئه‌یلول كەشناسی پێشبینی دەكات ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.