سبه‌ی شاندێكی هه‌رێم و به‌غداد كۆده‌بنه‌وه‌

20.09.2020
جەماوەر نیوز
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و عێراق دوا گفتوگۆ لەبارەی  پلانی ستراتیژی بۆ داڕشتنی پڕۆژە بودجەی سێ ساڵەی عێراق ئەنجامدەدەن.
زاگرۆس فەتاح، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاند: "ئه‌مڕۆ شاندی ھەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی دەچنەوە بەغدا و بڕیاره‌ رۆژانی دووشەممە و پێنج شەممەی داھاتوو کۆبوونەوەکان لەسەر داڕشتنی ستراتیژیەتی پڕۆژە بودجەی2021 تا 2023 ئەنجامبدەن".
وتیشی "ئەم کۆبونەوانە دەبێتە دوایەمین کۆبوونەوەی ھەولێر و بەغدا لەسەر ئەو پرسە ئەگەر وەزارەتی دارایی کۆبوونەوەکان زیاتر درێژنەکاتەوە".
كۆبوونەوەكانی لیژنەی داڕشتنی بنەما ستراتیژییەكانی بودجەی عێراق بۆ سێ ساڵی ئاییدە، لە 31-8-2020 دەستیان پێكردووە. ھەرێمی كوردستان بەشێكە لە پلانە ئابوورییەكە و نوێنەرانی ھەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكاندا بەشداربوون.
داڕشتنی ئەو بنەما ستراتیژییانە بۆ ئەوەیە لەڕووی ئابوورییەوە پلانێك دابڕێژرێت بۆ سێ ساڵی داھاتوو، کە جۆرێك لە سەقامگیریی ئابووری بێنێتە كایەوە.

زۆرترین خوێندراو