جەماوەر نیوز
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، له‌باره‌ی پرسی ته‌عریبكردن له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند، وەزیری ناوخۆی عێراق بەڵینیدا پرسەكان بەپێی یاسا چارەسەر بكەن و سزای ئەو كەسانەش بدەن كە سەرپێچی یاسایان كردووە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مممه 23ی ئه‌یلول به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ عوسمان غانمی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق كۆبوونه‌وه و پرسی داگیركردنی زه‌ویوزاری جووتیارانی كوردیان له‌لایه‌ن عه‌ره‌به هاورده‌كان تاووتوێ كرد.
به‌شیر حه‌داد راگه‌یاند، وه‌زیری ناوخۆ به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كه‌ی داوه به پێی یاسا، ئه‌و كه‌سانه‌ش سزا بده‌ن كه سه‌رپێچی یاساییان كردووه.
ماوه‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تی هاتنی عه‌ره‌بی هاورده بۆ سه‌ر زه‌ویوزاری جووتیارانی كورد، له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌ستیپێكردووه، به‌تایبه‌تیش له گونده‌كانی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی قه‌زای دووبز له پارێزگای كه‌ركووك.