سبه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دابه‌شده‌كرێت

26.09.2020
جەماوەر نیوز
بڕیاره‌ی سبه‌ی چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران دابه‌شبكرێت.
هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر راگه‌یاند، پاره‌كان پێشتر گه‌یشتووه‌ و ئێستاش چه‌كه‌كان ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر جووتیاران دابه‌ش بكرێن، به‌ڵام له‌به‌ر گرتنه‌به‌ری رێكاری خۆپارێزی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 27ی ئه‌یلول وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م له‌ ژماره‌ پسووله‌ی 140 تاكو 440 دابه‌ش ده‌كرێت.
هێمن سه‌ید موراد راشیگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه‌ش28ی ئه‌یلول قۆناغی دووه‌م چه‌كی پاره‌ی جووتیاران له‌ ژماره‌ی پسووله‌یی 441 تاكو 846 دابه‌ش ده‌كرێت.

زۆرترین خوێندراو