ئەرمینیا و ئازەربایجان ئاگربەستیان ڕاگه‌یاند

10.10.2020
جەماوەر نیوز
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، ئاشکرایکرد، هەردوو لایەنی شەڕکەری ئەرمینیا و ئازەربایجان لە کاژێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، کردە سەربازییەکان دژ بەیەکتری رادەگرن، هەروەها دەستدەکەن بە گۆڕینەوەی دیلەکان و تەرمی کوژراوەکان.
راگەیاندنەکەی لاڤرۆڤ، پاش دانووستاندنی 10 کاژێری نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئازەربایجان و ئەرمینیا هات لە مۆسکۆ، کە تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەردەوام بوو.
وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاشکرایکرد، هەردوولا رازی بوون لەسەر دەستپێکردنی دانوستاندن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەرێمی ناگۆرنی قەرەباخ لەنێوانیاندا.
لە رۆژی 27ی ئەیلوولەوە، شەڕ و پێکدادانی سەربازی لەنێوان هێزە سەربازییەکانی ئەرمینیا و ئازەربایجان دروستبووە. وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات لەسەر بانگهێشتی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا، گەیشتنە مۆسکۆ و دانووستاندن دەستپێکرد. پێشتر پووتین داوای ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵاتی کردبوو بە پاڵنەری مرۆیی.


زۆرترین خوێندراو