د.فەرسەت سۆفی تەندروستیی جێگیرە

03.11.2020
جەماوەر نیوز
نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی ته‌ندروستی فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدایه‌ و ته‌ندروستیشی جێگیره‌.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:
"ڕاگەیندراوێک لە نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2020.11.3، بەهۆی تووش بوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ناجێگیری دۆخی تەندروستیی، د.فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کرا بۆ وەرگرتنی چارەسەر، لێرەو لەوێ چەند پەیجێکی چەواشەکار و  کەسانێکی نابەرپرس و بێئاگا لەبارەی دۆخی تەندروستی بەڕێز پارێزگاری هەولێر هەواڵ و زانیاری بڵاو دەکەنەوە، وێڕای ڕەتکردنەوەی هەموو ئەو دەنگۆ و هەواڵ و زانیارییە نادروستانەی بڵاوکراوەتەوە، هاوڵاتییان و هاوشارییانی خۆشەویستی شاری هەولێر بەتایبەتی و هەرێمی کوردستان بەگشتی دڵنییا دەکەینەوە، د.فەرسەت سۆفی، ئێستا لەدەرەوەی وڵات لەنەخۆشخانەیە و لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە و تەندروستیی جێگیرە، هەموو ئەو زانیاریی و هەواڵانەی لەبارەی تەندروستیی بەڕێزیانەوە لێرەو لەوێ دەگوترێ دوورە لەڕاستی و جگە لەبڵاوکردنەوەی چەواشەکاریی و شێواندنی ڕاستییەکان، شتێکی دیکە نییە.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2020.11.3"

زۆرترین خوێندراو