500 ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگا داده‌مه‌زرێنرێن

14.11.2020
جەماوەر نیوز
ڕەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی ٥٠٠ ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگا ده‌درێت.
د. خالس قادر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاند: "لە لایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە فەرمانی دامەزراندن بۆ ٥٠٠ کەس دەرچووە، ئەوانیش ھەموویان پەرستاری زانکۆ و یاریدەدەری پزیشکین، ئەو ٥٠٠ کەسە لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی دادەمەزرێن."
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت: "ئەم هەفتەیە ڕێنمایی لەبارەی دامەزراندنی ئەو ٥٠٠ کەسە دەردەچێت و بەگوێرەی ڕێنماییەکان، دەرچوانی ئەو دوو بەشە دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕ بکەنەوە."
د. خالس قادر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئەو ٥٠٠ کەسەی دادەمەزرێن کاریگەرییان لەسەر کەرتی تەندروستی دەبێت، چونکە وەزارەتی تەندروستی پێویستی بە کادری تەندروستی و پزیشک ھەیە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان.

زۆرترین خوێندراو