له‌ سه‌ر پۆپجی هاوڵاتێك له‌ هه‌ولێر كوژرا

15.11.2020
جەماوەر نیوز
ئەو کەسەی لەسەر یاریی پۆبجی لە گەڕەکی نەورۆزی هەولێر "هاوڕێكەی خۆی كوشت"، قۆڵبەست كرا.
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی كوشتن لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ (یەکشەممە، 15-20-2020) رایگەیاند، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە بوونی حاڵەتێكی كوشتن لە گەڕەكی نەورۆز، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و تومەتبارێكیان بە ناوی (ر.م.ع.) بە تۆمەتی كوشتنی هاووڵاتییەك بە ناوی (محەمەد ئیسماعیل فەرحان) دەستگیر كرد.
تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، بەپێی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، دانی ناوە بە تاوانەكەیدا. تاوانەکەشی ئەوەیە؛ لەگەڵ كەسی كوژراو، كە هاوڕێی یەكتری بوون، لەسەر یاری و كارتی پۆبجی بووەتە كێشە و دەماقەڵەیان، لەئەنجامدا بە چەقۆ لە هاوڕێكەی داوە و كوشتوویەتی.
بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (405) لە یاسای سزادان، تۆمەتبارەکە راگیرا و رادەستی دادگا كرا.

زۆرترین خوێندراو