وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا كۆچی دواییكرد

16.11.2020
جەماوەر نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی سووریا كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسی سانای فەرمی حكومەتی سووریا بڵاویكرده‌وه‌ بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەلید موعەلیم، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی سووریا كۆچی دوایی كرد.
وەلید موعەلیم ساڵی 1941 لە دیمەشق لەدایكبووە، سێ منداڵی ھەیە، ساڵی 1990 وەك باڵیۆزی سووریا لە ئەمەریكا دەستنیشان كراوە، ساڵی 2000 كرایە یاریدەدەری وەزیری دەرەوە، لە 2006ـ ەوە وەزیری دەرەوەی سووریایە. ھەروەھا ساڵی 2012 كراوەتە جێگری سەرۆك وەزیران.

زۆرترین خوێندراو