ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 17ی تشرینی دووه‌م رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی فیدراڵ هه‌ردوو لا كۆك بوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی شنگال.
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێکەوتوون، بە هاوبەشی ئیدارەیەك بۆ شنگال دابندرێت و دەبێت ته‌نیا خەڵكی شنگال ئیدارەی شارەکەیان بده‌ن.
قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئه‌عره‌جی و هاوه‌ڵیكردنی جێنین هانس پلاسخارت، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، شاندی حكومه‌تی فیدراڵ به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌ی شنگال سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052