ده‌ستكرا به‌ ڕاده‌ستكردنی ئیداره‌ی ترامپ

25.11.2020
جەماوەر نیوز
مایک پۆمپەیۆ رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستیکردووە بە پڕۆسەی دەستاودەستکردنی دەسەڵات بە ئیدارەی بایدن، ئەمەش دوای ئەوەی ئیدارەی خزمەتگوزارییەکانی ئەمریکا جۆ بایدنی وەکو براوەی هەڵبژاردنەکانی 3ی نۆڤەمبەر ناساند و داوایکرد ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هاوئاهەنگی لەگەڵ ئیدارەی بایدن بکات.
مایک پۆمپەیۆ لە هەڤپەیڤینێکدا بە فۆکس نیوزی ئەمریکی راگەیاند "ئەمڕۆ دەستمان کرد بە جێبەجێکردنی بڕیاری ئیدارەی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، بەگوێرەی یاسا هەر شتێک پێویست بێت دەیکەین".
رۆژی سێشەممە جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، یەکەمین تیمی ئیدارەی داهاتووی ئەمریکای دەستنیشانکرد و بە میدیاکانی ناساندن. بایدن گوتی: "ئەمریکا دەگەڕێننەو بۆ ئەوەی سەرکردایەتی جیهان بکات و ئەخلاقی سەرکردایەتی بۆ ئەمریکا دەگەڕێنینەوە".

زۆرترین خوێندراو