ئەحمەد مەلا تەڵاڵ ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌

26.11.2020
جەماوەر نیوز
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی مستەفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند و دەڵێت "کەسێکی نیشتمانی" ئەوی لەو پۆستەدا داناوە، کە مەبەستی مستەفا کازمییە، بەڵام دەشڵێت، ئێستا تێگەیشتنی جیاوازیان هەیە بۆ پرسەکان.
مەلا تەڵاڵ ئاماژە بەوە دەکات، ئەو کارەی بە ئەو سپێردرابوو کارێکی "ورد و هەستیار بووە، کە پیاوێکی نیشتمانی و نیازپاک پێی بەخشیوم بەمەبەستی بەدیهێنانی پرۆژەیەکی مەزن لەڕێگەی تیمێکی ئازا و دڵسۆز".
سەبارەت بە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی، گوتەبێژی پێشووی کازمی باسی لەوە کردووە، "مستەفا کازمی تێگەیشتنێکی هەبوو بۆ رووداوەکان، تێگەیشتنی منیش جیاواز بوو".
لە کۆتاییشدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەردەوام دەبێت لە "خزمەتکردنی" عێراق لە شوێن و بوارێکی دیکەی جیاوازدا.

زۆرترین خوێندراو