ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له ساڵڕۆی شه‌هیدبونی شه‌هید عه‌تا له نوسینێكدا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات "ئەمڕۆ وا ئەم یادە شەش ساڵ بەسەریدا تێپەڕ دەبێت، بۆ من وەک ڕۆژێکی ئاسایی وابوو، چونکە ئەو ڕۆژەی عەتاو هاوڕێکانی شەهید بوون، هەموو عەتاکانی تر لەسۆسیالیست و لە هێزەکانی تر هەموویان وەک عەتا وان لە لای من".
ده‌قی نوسینی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له ساڵرۆژی شه‌هید بونی شه‌هید عه‌تا:
بۆ یادی شەهید عەتا
لە ۲٠۱٤/۱۱/۲٦ لە باشوری کەرکوک بە بێ پشتیوانی هاوپەیمانیە نێودەوڵەتیەکان لە شەڕێکی قارەمانانەدا لە بەرامبەر هێرشێکی هێزەکانی داعش، توانی ئەفسانەی داعش تێک بشکێنن، ئەم سەرکەوتنەش بە خوێنی ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان و شەهید عەتای جوانە مەرگ تۆمار کرا.
ئەمڕۆ وا ئەم یادە شەش ساڵ بەسەریدا تێپەڕ دەبێت، بۆ من وەک ڕۆژێکی ئاسایی وابوو، چونکە ئەو ڕۆژەی عەتاو هاوڕێکانی شەهید بوون، هەموو عەتاکانی تر لەسۆسیالیست و لە هێزەکانی تر هەموویان وەک عەتا وان لە لای من.
بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ من بیرم لێ ئەکردەوە ئاواتی عەتاو هەموو شەهیدەکانی تریش ئەوەبوو ئەوەی کورد قارەمانانە توانیوێتی دوژمن بشکێنێ وەک هەمیشە تێکیشکاندوەو ڕاوی ناوە، بەڵام لە دوای شەش ساڵ جگە لەوەی ئەو ناوچانە بە کەرکوکیشەوە تەسلیم بە دوژمن و بەغداد کردووە، ئێستاش ئەیانەوێ لە پێناو مشتێک پارەی تەزویری عێراقدا خوێنی شەهیدەکانیش بخرێتە ژێر پرسیارەوە.
بۆیە لەم یادەدا داوا لە حکومەت و پەرلەمان و هەموولایەک دەکەم چی تر خۆتان تەسلیم دەستی قەدەر مەکەن و خۆتان ئیدارەی خۆتان بدەن و خۆتان ڕێکبخەن، چاوەڕێی شۆڤێنی عەرەب لە بەغداد مەبن.
مالی کوردستان رێکبخەن و داهات و بەروبومی کوردستان کۆبکەنەوەو ئیدارەیەکی گۆنجاو ڕێکبخەن و شەهیدەکان ئاسودە بکەن.
محەمەد حاجی مەحمود
۲٠۲٠/۱۱/۲٦
گوڵەخانە
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052