داوای له‌ لیژنه‌ی هه‌موواری ده‌ستوور ده‌كرێت كۆتایی به‌كاره‌كانیان بهێنن

27.11.2020
جەماوەر نیوز
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ نووسراوێكی فه‌رمی داوای له‌ لیژنه‌ی هه‌موواری ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق كرد كۆتایی به‌ كاره‌كانی بهێنێت.
نووسراوه‌كه‌، له‌ لایه‌ن جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، "به‌شیر خه‌لیل حه‌داد"ه‌وه‌ ئاراسته‌ی لیژنه‌ی هه‌موواری ده‌ستوور كراوه‌.
له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌: لیژنه‌كه‌تان له‌ 3ی تشرینی دووه‌می 2019 درووست كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی چوار مانگدا كار بۆ داڕشتنی هه‌موواری ده‌ستوور بكات، ماوه‌ی كاركردنی بۆ درێژكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ ساڵێكیش به‌سه‌ر پێكهاتنیدا تێپه‌ڕیوه‌.
هه‌روه‌ها داوایكردووه‌، لیژنه‌كه‌ له‌ زووترین ماوه‌دا راپۆرتی خۆی پێشكه‌ش بكات و كۆتایی به‌ كاره‌كانی بهێنێت.

زۆرترین خوێندراو