ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ھەفتەی داھاتوو پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 بۆ پەرلەمانی عێراق دەنێردرێت.
له‌وباره‌یه‌وه وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بەم نزیکانە کێشەکانی ھەولێر و بەغدا لەسەر بودجە چارەسەر دەکرێن.
ئه‌مڕۆ 1ی كانونی یه‌كه‌می 2020 کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تایبەت دەبێت بە پرۆژەیاسای بودجەی 2021 و گفتوگۆی چڕی لەسەر دەکرێت.
بۆ پشکی ھەرێمی کوردستان و چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا مستەفا کازمی و محەمەد حەلبووسی و بەشێک لە وەزیرەکان کۆبوونەوە.
خالد بەتال، وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند: "حکومەتی فیدراڵی خەریکی ئامادەکردنی پرۆژەی بودجەیە. بە ئامادەبوونی بەشێک لە وەزیرەکان کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ سەرۆک وەزیران کرد و گفتوگۆمان لەسەر بابەتی ھەرێمی کوردستانەوە کرد و پشت بە خوا بەم نزیکانە دەگەینە چارەسەری کێشەکان."
ھەرچەندە بڕیار بوو لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقدا 320 ملیار دینارەکەی ھەرێمی کوردستانیش خەرجبکرێت، بەڵام گوشاری سەکردە و حیزبە شیعەکانی وەک سائیروون، فەتح، حیکمە، دەوڵەتی یاسا و نەسر لەسەر مستەفا کازمی رێگرە لە خەرجکردنی. رەزامەندیی ئەوان بەستراوەتەوە بە رادەستکردنی نەوت و داھاتی ھەرێمی کوردستان.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052