ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی له‌ عێراق ده‌كشێنێته‌وه‌

04.12.2020
جەماوەر نیوز
ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی سه‌ربازی عێراق، له‌و بڕوایه‌دان، كشانه‌وه‌ی (500) سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی له‌ عێراق كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆ درووست ناكات و هه‌ندێكی دیكه‌ش له‌و بڕوایه‌دان كاریگه‌ری ده‌بێت، به‌ تایبه‌تی سوننه‌كان و باوه‌ڕیان وایه‌ هاوسه‌نگی هێز له‌ ناوچه‌كه‌دا تێكده‌چێت.
پێشتر "كریستۆڤه‌ر میله‌ر" كاربه‌ڕێوبه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، له‌ 17ی تشرینی دووه‌می 2020 رایگه‌یاندبوو، تا 15ی كانوونی دووه‌می 2021 سوپای ئه‌مه‌ریكا (500) سه‌ربازی له‌ عێراق پاشه‌كشێ پێده‌كات.



زۆرترین خوێندراو