تائێستا مێژووی دروستكردنی هه‌ڕه‌مه‌كان نه‌زانراوه‌

08.01.2021
جەماوەر نیوز
کۆمەڵە هەرەمەکانی جیزە، دەکەونە قەراخی باشووری رۆژئاوای شاری قاهیرەی پایتەختی میسر. هەرەمی گەورەی جیز یەکێکە لە هەرەمەکانی زنجیرە هەرەمی جیزەکان و یەکێکە لە حەوت سەرسوڕهێنەرەکانی جیهان.
رووبەری جیز نزیکەی 8 کم دەبێت جگە لە سێ هەرەمی سەرەکی، چەندین هەرەمی بچووکتر، پەیکەری سفنکس و کەشتی گەورەی میسری تێدایە کە مێژووکەی دەگەڕێتەوە بۆ 2500 ساڵ پێش زایین. هەندێک لەتوێژەرەکان مێژووی دروستکردنی هەرەمەکان بۆ زیاتر لە 12 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێننەوە کە هێشتا بەتەواوی پشتڕاست نەکراوەتەوە.