جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ چوارشهممه بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان كۆدهبێتهوه.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه ئەنجومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممه (13) كانوونی دووەمی 2021، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ تاووتوێكردنی مژارەكانی خوارەوە کۆدەبێتەوە:
• دەرەنجامی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابووری سەبارەت بە پێشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.
• پرسی رێكخستنەوەی ئەو خزمەگوزارییانەی كه لە دەروازە سنوورییەكانی لە لایەن كەرتی تایبەتەوە پێشكەش دەكرێن.
• راپۆرتی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەبارەت بە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا.