ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگەیاند، بڕیاردراوە بە دواخستنی هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ دوای مانگی ئەیلولی 2021.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه سێ پێشنیار خراوه‌ته‌ڕوو بۆ دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له ڕۆژی 30ی ئه‌یلول یان له ڕۆژی 15ی تشرینی یه‌كه‌م و یان له ڕۆژی 1ی تشرینی دووه‌می 2021 هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت.
له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له ماوه‌ی ڕابردوو محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ڕه‌تی كرده‌وه هه‌ڵبژاردن له 6ی حوزه‌یرانی 2021 ئه‌نجامبدرێت، به جه‌ماوه‌رنیوزی راگه‌یاندبوو ئه‌وه‌ى کازمى دیاریکردووه مانگى 6ى 2021 کازمى ده‌سه‌ڵانى ئه‌وه‌ى نییه بڕیارى هه‌ڵبژاردن بدات له مانگى 6دا، چونکه کازمى هێزى له په‌رله‌مان و حکومه‌ت نییه حزبه‌کان بڕیار ده‌ده‌ن و کازمى وه‌ره‌قه‌یه‌که و هه‌ڵیداوه به‌ڵێنى به ئه‌مریکا داوه هه‌ڵبژاردن پێشبخات.
بڕیاره له كاتژمێره‌كانی داهاتوو هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق بەیاننامەی فەرمی لەبارەی دواخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوبكه‌نه‌وه.
رۆژی 30ی تەممووزی 2020 مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی 6ی حوزەیرانی 2021ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیاریکرد.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052