ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مڕۆ یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ى نوێی ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی كانونی دووه‌می 2021 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانهى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:
1- پاش لێكۆڵینه‌وه‌ى لێژنه‌ى رێكارى له رووداوه‌كانى یارى نێوان ئافره‌تانى دهۆك و ئه‌فرۆده‌یت له خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان، وردبینى و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌واوى یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان، یاریزانه‌كان داواى لێبوردنیان له یه‌كتر كرد و ئاشتبوونه‌وه و هیچ گرفتێك نه‌ماوه.
2- به هۆى ده‌رچوون له گیانى وه‌رزشى له یارى نێوان ئافره‌تانى دهۆك و ئه‌فرۆده‌یت له خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان دواى لێكۆڵینه‌وه، بڕیاردرا به راگرتنى یاریزانى یانه‌ى ئافره‌تانى دهۆك (شێنێ قادر) بۆ یه‌ك یارى و غه‌رامه‌كردنى به بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
3- هه‌ر سزایه‌كى دارایی له لایه‌ن یه‌كێتییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر (یانه‌كان، كارگێران، ستافى هونه‌رى، یاریزانان و خزمه‌تگوزار) ـى یانه‌كان بدرێت، پێویسته رۆژێك پێش یارى بڕى غه‌رامه‌كه راده‌ستى ژمێریارى یه‌كێتییه‌كه‌مان بكرێت:
أ- بۆ یانه‌كان، ئه‌گه‌ر غه‌رامه‌كه رۆژێك پێش یارى راده‌ست نه‌كات، ئه‌وا یارییه‌كه‌یان بهرَیوه ناچێت و ئه‌نجامى یارییه‌كه (3×0) گۆڵ بۆ تیپى به‌رامبه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت و سزاكه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ب- ئه‌گه‌ر غه‌رامه بۆ كارگێران و ستافى هونه‌رى و یاریزانان و خزمه‌تگوزار بێت، بۆیان نییه له نێو یاریگه ئاماده‌بن تاكو پاره‌كه رۆژێك پێش یارى راده‌ست نه‌كات، له ئه‌گه‌رى دواخستنى سزاكه به‌رده‌وام ده‌بێت.
4- بڕیارى یه‌كێتییه‌كه‌مان تایبه‌ت به‌شدارى نه‌كردنى یاریزانانى خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان، كه به فه‌رمى ئاگادارمان كردبوونه‌وه نابێت به‌شدارى له یارییه‌كانى خولى نایابى فوتساڵى عێراقدا بكه‌ن تاكو خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان هه‌بێت، دوا ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌و یاریزانانه‌ى ناویان له خواره‌وه هاتووه پێچه‌وانه‌ى بڕیارى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان یارییان كرد و بڕیاره‌كه‌یان شكاند، بڕیاردرا به:
أ- غه‌رامه‌كردنى هه‌ریه‌كێك له‌م یاریزانانه به بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
ب- ئاگادارى كۆتایی بۆ سه‌رجه‌م یاریزانانى خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان، ئه‌گه‌ر دووباره بڕیارى یه‌كێتییه‌كه‌مان بشكێنن و به‌شدارى له یارییه‌كانى خولى نایابى فوتساڵى عێراقدا بكه‌ن، مافى به‌شداری كردنیان له وه‌رزى 2021/2022 ـى خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان نابێت.
ت ـ غەرامەکردنی یاریدەدەری راهێنەری تیپی فوتساڵی یانەی چۆمان (عەبدولرەحمان حوسێن) بە بڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار و، بانگهێشتکردنی بۆ بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، لە رۆژی دووشەممە ٢٠٢١/١/١٨ لە کاتژمێر ٤:٠٠ ـی ئێوارە.
پ- بانگهێشتى ئه‌و یاریزانانه‌ى له خواره‌وه ناویان هاتووه ده‌كه‌ین، بۆ رۆژى دووشه‌ممه رێكه‌وتى 18/1/2021 له كاتژمێر 4:00 ـى ئێواره بۆ باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، هه‌ر یاریزانێك ئاماده نه‌بێت تووندترین سزا ده‌درێت.
• دێرین مه‌حموود ـ ئافره‌تانى دهۆك.
• شۆخان نوره‌ددین ـ چۆمان
• ئاواز یوونس ـ چۆمان
• خه‌ڵات ئه‌سعه‌د ـ چۆمان
• هێدى خان مه‌جید ـ ئه‌فرۆده‌یت
• حه‌لیمه جه‌لیل ـ ئه‌فرۆده‌یت
• شانۆ محه‌مه‌د ـ ئه‌فرۆده‌یت
• شه‌نگار غالب ـ ئه‌فرۆده‌یت
5- ئاگادارى كۆتایی بۆ سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانى یارییه‌كان، كه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له نێو یاریگه‌دا وێنه له‌گه‌ڵ ستافى ناوبژیوانان و كاپتنى یانه‌كان بگرن.
6- ئاگادارى كۆتایی بۆ یانه‌ى دربه‌ندیخان، كه یارى داهاتووى یانه‌كه‌یان له یاریگه‌ى خۆیان ئه‌نجام نادرێت، تاكو رێڕه‌وى تایبه‌ت به هاتنه ژووره‌وه و ده‌ره‌وه‌ى یاریزانان و ستافى ناوبژیوانان دروست نه‌كه‌ن.
7- گۆڕانكارى له به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان كراوه، به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
أ- یارییه‌كانى گه‌ڕى یازده‌یه‌م له رۆژى هه‌ینى رێكه‌وتى 22/1/2021 به‌رێوه ده‌چێت.
ب- یارییه‌كانى گه‌ڕى ده‌یه‌م له رۆژى هه‌ینى رێكه‌وتى 29/1/2021 به‌رێوه ده‌چێت.
8- دواى بانگهێشتكردنى سه‌رپه‌رشتیارى یارى و نوێنه‌رانى هه‌ردوو یانه‌ى ئاشتى و سه‌یدسادق و ستافى ناوبژیوانانى یارى نێوان ئاشتى و سه‌یدسادق له خولى پله‌یه‌كى كوردستان، ئه‌م بڕیارانه‌ى خواره‌وه دران:
أ- راگرتنى ناوبژیوانى یاریده‌ده‌ر (محه‌مه‌د له‌تیف) تا كۆتایی هاتنى چالاكییه‌كانى یه‌كێتییه‌كه‌مان بۆ وه‌رزى 2021/2020، ئه‌مه‌یش به هۆى هه‌ڵه‌ى زه‌ق و بڕیارى نادروست له یارییه‌كه.
ب- راگرتنى راهێنه‌رى یانه‌ى سه‌یدسادق (ره‌مزى ساڵح) بۆ یه‌ك یارى و غه‌رامه‌كردنى به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به هۆى ده‌رچوون له گیانى وه‌رزشى و رێنماییه‌كان و وه‌رگرتنى كارتى سوور له یارییه‌كه‌دا.
ت- سه‌رپه‌رشتیار و ستافى ناوبژیوانى یارییه‌كه ده‌گۆڕدرێن.
پ- یارییه‌كه له رۆژى سێشه‌ممه رێكه‌وتى 19/1/2021 له كاتژمێر 2:00 ـى ئێواره، له یاریگه‌ى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به بێ ئاماده‌بوونى هانده‌رانى هه‌ردوو یانه له گێمى دووه‌م به هه‌مان لیستى ناوى یاریزانان و سزاكان و ئه‌نجامى یارییه‌كه ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
ج- هه‌ر یانه‌یه‌ك ئاماده‌ى یارییه‌كه نه‌بێت، به دۆڕاو هه‌ژمار ده‌كرێت به ئه‌نجامى (3×0) گۆڵ بۆ یانه‌ى ئاماده بوو.
ح- ئاگادارى كۆتایی بۆ جه‌ماوه‌رى یانه‌ى سه‌یدسادق، ئه‌گه‌ر رێز له رێنماییه‌كان نه‌گرن و دوور نه‌كه‌ونه‌وه له هاندانى ناته‌ندروست، یارى یانه‌كه‌یان ده‌گوازرێته‌وه بۆ یاریگه‌یه‌كى دیكه به 100 كم دوورتر.
9- یارى نێوان (رزگارى × ئاشتى) و (سه‌یدسادق × خانه‌قین) له گه‌ڕى پێنجه‌مى خولى پله‌یه‌كى كوردستان، له رۆژى هه‌ینى رێكه‌وتى 22/1/2021 له كاتژمێر 2:00 ـى ئێواره ئه‌نجام ده‌درێت.
10- له یارى نێوان برایه‌تى و چه‌مچه‌ماڵ له خولى نایابى كوردستان، به هۆى ده‌رچوون له گیانى وه‌رزشى له لایه‌ن یاریزانى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ (هه‌رێم كه‌ریم) ژماره 2 بڕیاردرا به:
• راگرتنى ناوبراو بۆ چوار یارى.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار.
11- ئاگادارى كۆتایی بۆ جه‌ماوه‌رى یانه‌ى شه‌قڵاوه، به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادرێت یارى ئاگرین له نێو یاریگه‌دا به‌كاربێت، له ئه‌گه‌رى دووباره بوونه‌وه سزاى تووند ده‌درێن.
12- ئاگادارى یانه‌ى شۆرجه ده‌كه‌ینه‌وه پێویسته ژوورى تایبه‌ت و توالێت بۆ سه‌رپه‌رشتیارى یارى و ستافى ناوبژیوانان و یاریزانانى یانه‌ى میوان دابین بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه یارییه‌كانیان له یاریگه‌ى خۆیان ئه‌نجام نادرێت.
13- سوپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكى یانه‌ى زاخۆ (سه‌لمان حه‌مید) و سه‌رۆكى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ (رێبوار خدر) و سه‌رۆكى یانه‌ى شه‌قڵاوه (زیاد محه‌مه‌د)، كه له هه‌فته‌ى رابردوو له چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، رۆڵێكى باش و جوانیان گێڕاوه له رێكخستنى هانده‌رانى یانه‌كانیان و هێمن كردنه‌وه‌ى یاریزانه‌كانیان له كاتى دروستبوونى گرژى و ئاڵۆزی له یارییه‌كاندا.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052