له‌ 20 ڕۆژی داهاتوو پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق په‌سه‌ند ده‌كرێت

19.01.2021
جەماوەر نیوز
بڕیاریدەری لیژنەی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لە ماوەی 15 بۆ 20 رۆژی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجەی 2021 پەسند دەکات.
د. ئەحمەد سەفار، بڕیاریدەری لیژنەی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وتی تاوەکو ئێستا گفتوگۆکانی لیژنەی دارایی لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 بە باشی بەڕێوەدەچن، رۆژانە لیژنە لاوەکییەکانیان گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەت و دەستە و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن لەبارەی پرۆژە یاسای بودجە.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەگەر دۆخەکە هەر بەم شێوە ئەرێنییە بێت، لە ماوەی 15 بۆ 20 رۆژی دیکە پرۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پەسند دەکرێت.
بەپێی رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2021ـ ی عێراق، بودجەکە بە زیاتر لە 164 تریلیۆن دینار خەمڵێندراوە. 

زۆرترین خوێندراو