هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

20.01.2021
جەماوەر نیوز
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ كونسوڵ و دیپلۆماتكار و نوێنه‌رانی وڵاتان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ تویته‌ری خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
مه‌سرور بارزانی، له‌ زنجیره‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆی ده‌چێتەوە‌ به‌غدا، هاوكات پشتیوانی خۆیشی له‌ هه‌وڵه‌كان كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق.
دەقی تویتەکانی سەرۆکی حکومەت:
ئەمڕۆ زانیاریم بە دیپلۆماتکارانی بیانی دا، ئەوانەی لە کوردستان نیشتەجێن. گفتوگۆمان له‌ باره‌ی هەوڵە جیهانییەکان كرد لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوایین پێشهاتەکان لە ناوچەکە و گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغدا خسته‌ڕوو.
لەگەڵ بەغدا، ئامانجمان ئەوەیە به‌شه‌ بودجه‌ی شایسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی مسۆگەر بکەین. شاندەکەمان هەفتەی داهاتوو بۆ گفتوگۆی زیاتر دەگەڕێتەوە بەغدا.
پشتگیریی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقم پێگەیاندن. دەمانەوێت هەڵبژاردنێکی دادپەروەر و پرۆسەیەکی شەفاف ببینین، بە (ئامادەبوونی) چاودێرانی نێودەوڵەتی، لەوانەش نەتەوە یەکگرتووەکان.
باسم لە پێشکەوتنەکانی به‌رنامه‌ی چاكسازی کرد. ئێمە هاوبەشیی نوێ و بەهێزترمان لەگەڵ کەرتی تایبەت داناوە بۆ ئەوەی دڵنیابین لە پێشکەوتنی بەرنامەی هەمەجۆرکردنمان. ئەو هاوبەشییە گشتی-تایبەتەی دەبنە هۆی دروستکردنی پرۆژەی ژێرخانی زیاتر، خزمەتگوزاریی زیاتر و کاری نوێ.
پلانمان ئەوەیە داهاتی ناوخۆیی نانەوتی و گازی زیاد بکەین، رێکخستن و بەهێزکردنی یاساکانی باج جێبکەینەوە. ئێمە بەشە گرنگەکانی حکومەت بەدیجیتاڵ دەکەین بۆ وردبینی لە خەرجییە گشتییەکانمان و نەهێشتنی خەرجیی ناپێویست و مۆدێرنیزەکردنی سێکتەری گشتی.

هەروەها گفتوگۆمان کرد سەبارەت بەو رێگایانەی هاوبەشەکانمان دەتوانن یارمەتیدەر بن لە راکێشانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی زیاتر. دۆسته‌كانی خۆمان هاندا بۆ ئەوەی لە توانای باشی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی: کشتوکاڵ، ژێرخان، ئابووری و وزە بنۆڕن.
سەبارەت بە رەوشی ئاسایش، باسم لەوە کرد: داعش هێشتا هەڕەشەیەکی جددی و بەردەوامە، جەختم لە گرنگیی بەردەوامیی ئایدۆلۆژیای دژەتوندڕەوی کردەوە. پێشمەرگە ئازاکانمان بەردەوامن لە شەڕکردن شانبەشانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی هەموومان سەلامەت بین.
هەروەها سەبارەت بە شنگال زانیاریی نوێم بە هاوبەشەکانمان دا. رێککەوتنی شنگال، کرۆکی هەوڵەکانمانە بۆ پاڵپشتیکردنی ئێزدییان، داوا دەکەین رێككه‌وتنه‌كه‌ بەتەواوەتی جێبەجێ بکرێت.
هەموو لایەنەکان دەبێت پابەند بن بە ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی سەربەرزانه‌ی خێزانەکان بۆ خاکی باب و باپیرانیان.


زۆرترین خوێندراو