له‌ سامه‌ڕا كۆنترۆڵكردنی ئه‌نفلۆزای باڵنده‌ ڕاگه‌یه‌نرا

20.01.2021
جەماوەر نیوز
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە کە لە شاری سامەڕا سەربە پارێزگای سەڵاحەدین سەریهەڵدا، بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵکراوە.
حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "ناوەندی ئەنفلۆنزای باڵندە کە سامەڕا بووە بە تەواوەتی کۆنترۆڵ کراوە، ئەوەش لە رێگەی رێوشوێنی گونجاو وەک کەرەنتین بە درێژایی سێ کیلۆمەتر و لەناوبردنی هەزاران مریشکی تووشبوو و پاکژکردنەوەی هۆڵەکان، لەگەڵ چاودێری و بەدواداچوونی بەردەوام.
حەمید نایف راشیگەیاند، ژمارەیەکی زۆر هێلکە و مریشک لە پارێزگاکە هەن کە پاکن و دوورن لە ناوچەی بڵاوبوونەوەی پەتاکە و دەتوانرێت بە بڕوانامەی پشکنینی فێرتێرنەری بە پارێزگاکانی دیکە بفرۆشرێن، ئەوەش لەپێناو زیان نەگەیشتن بە بەرهەمهێنەران و پێویستیان بەوەیە ئەو بەرهەمە بە بازاڕ بکرێن، 

زۆرترین خوێندراو