ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان بڵاویكردهوه تائێستا ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە.
له ڕاگهیهنراوێكدا وهزارهتی كشتوكاڵ بڵاویكردهوه لێژنەی ئەنفلۆنزای باڵندە و پسپۆڕان وسەرجەم بەڕێوەبەرانی ڤێتەرنەری پارێزگاکان وئیدارەی گەرمیان کۆبونەوە.
بەمەبەستی گفتوگۆ و بەدواداچوون بۆ کێشەکانی بواری ڤێتەرنەری لەهەرێمی کوردستان، بەتایبەتی بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لێژنەی بەرەنگاربونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە کۆبۆوە.
لەکۆبونەوەکە دوای گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوە ئاماژە بەوەکرا لەهیچ ناوچەو شارێکی هەرێمی کوردستان تائێستا هیچ حاڵەتێک لەو نەخۆشیە تۆمارنەکراوە.
ئەوەشی کە هەندێک لەڕاگەیاندنەکانەوە بڵاودەکرێتەوە دەربارەی مرداربوونی ژمارەیەک مریشک لە پارێزگاکان هۆکارەکەی تەنها پەتا وەرزیەکانە وساڵانە لەم وەرزەدا ڕوودەدەن بە هۆکاری جیاواز، بەڵام لەبەرئەوەی هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە لە شاری سامەڕا، زیاتر سەرنجی هاووڵاتیان و راگەیاندنەکانی ڕاکێشاوە.
لەکۆبونەوەکە داواکرا لەسەرجەم بەڕێوەبەری پارێزگاکان بە ووردی بەدواداچوون لەسەر ڕەوشی کێڵگە پەلەوەریەکان بکەن و ڕێنماییەکانی لێژنەی باڵای ئەنفلۆنزای باڵندە جێ بەجێ بکەن، کە لەکۆبونەوەی 2021/1/17 بەسەرپەرشتی جەنابی وەزیر گەڵاڵە کرابوو.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052