کیسی هێلکەدان تا چەند مەترسیدارە؟

24.01.2021
جەماوەر نیوز

دکتۆرە چرۆ حسین عزیز، پزیشکی پسپۆڕی ژنان ومنداڵبوون و نەزۆکی

کۆنیشانەی فرەکیسی هێلکەدان PCOS (٢)
کیسی هێلکەدان تا چەند مەترسیدارە، چارەسەرەکانی کیسی هێلکەدان کامانەن؟
+ هەر خانمێک کۆنیشانەی کیسی هێلکەدانی هەبێت مەترسی توش بون بە شەکرە و بەرزەپەستانی خوێن و تێکچون لە چەوری کۆڵیستڕۆڵ و چەوری سیانی دا زیاد ئەکات، لەگەڵ زیادکردنی مەترسی توش بون بە نەخۆشی بۆریەکانی دڵ
+ ئەم حاڵەتە مەترسی توشبون بە خوێنبەربونی ناڕێکی منداڵدان و شێرپەنجەی منداڵدان و هێلکەدان زیاد ئەکات
+ چارەسەری ئەم حاڵەتە زیاتر بۆ لابردنی نیشانەکانی وەکو نەزۆکی، زیادبونی موی جەستە ، زیپکە و ناڕێکی سوڕی مانگانەیە.
+ چارەسەری مەودا درێژی ئەم حاڵەتە گرنگترە کە بریتیە لە مەترسیەکان کە بەهۆی کیسی هێلکەدانەوە ئەکرێت دروتس ببن یان زیاتر ببن وەکو ڕێژەی چەوری و نەخۆشیەکانی دڵ و بەرزەپەستانی خوێن و شەکرە
+ خۆراک و وەرزش بەشێکن لە چارەسەرەکە ، هەروەها کێش دابەزاندن
+ بەشێوەیەکی گشتی سێ جۆر دەرمان بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی کیسی هێلکەدان کە پزیشکی پسپۆڕ بڕیاری لێئەدات :
- دەرمان بۆ ڕێککردنەوەی سوڕی مانگانە
- دەرمان بۆ کەم کردنەوەی موی زیادە (هەندێک جار ڕێگایتر وەکو لەیزەر پێویست ئەبێت)
- دەرمان بۆ چارەسەرکردنی نەزۆکی و دروستبونی دووگیانی


زۆرترین خوێندراو