له‌ سلێمانی چوار به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران

25.01.2021
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی سه‌رچنار چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌كارهێنه‌ری‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ربوون.
 له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسدا هاتووه‌ رۆژی‌ 23ی كانونی دووه‌می 2021 مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی سه‌رچناری‌ سه‌ربه‌به‌ڕێوه‌بەرایه‌تی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌ چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباره‌كان ئافره‌ته‌، له‌ماڵێكدا له‌گه‌ڕه‌كێكی‌‌ شاری‌ سلێمانی‌ كه‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ربه‌ریان به‌كارهێناوه‌.
پۆلیسی سلێمانی‌ زانیاری‌ ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێك كه‌ له‌ماڵێكدا ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن، دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر بنكه‌ی‌ پۆلیسی سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ ده‌ستپێكردوو توانرا شوێنی‌ تۆمه‌تباران بدۆزرێته‌وه‌ و سه‌رجه‌میان ده‌ستگیربكرێن، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركرنیشیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌رو لەگەڵ كه‌لوپه‌لی‌ به‌كارهێنانی‌ ماده‌كاندا.
له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (چ، غ، ع) له‌دایكبوی‌ 2000 ( م، ا، ا) له‌دایكبوی‌ 2000 ( ا، ف، ع) له‌دایكبوی‌ 2000 ( ف، ا، ع) له‌دایكبوی‌ 2004 به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌مادده‌ی‌ (14) نه‌هێشتنی‌ ماده‌ هۆشبه‌ركان به‌ندن و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه‌.

زۆرترین خوێندراو