ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
لە بەغدا شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پێشنیازی حكومەتی عێراقی لەبارەی رادەستكردنی دۆسیەی نەوت رەتكردووەتەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان حکومەتی هەرێم رازی نەبووە بە ڕادەستکردنی دۆسیەی نەوت بە بەغدا، هه‌روه‌ها پابەندە بە رادەستکردنی داھاتی 250 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، كە پێشتریش رەزامەندی خۆی لەوبارەیەوە دەربڕیوە".
پێشتر وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق، ئیحسان عه‌بدولجه‌باری دایه‌وه. وەزیری نەوتی فیدراڵی ، داوای ئەوە دەکات دۆسیەی نەوتی هەرێم ڕادەستی سۆمۆ بکرێت و بە شێوەیەکی ( مەرکەزی) بەڕێوە ببرێت . لە کاتێکدا بە پێی دەستوور
، عێراق دەوڵەتێکی فیدراڵییە و مەرکەزیی نییە . بە پێی دەستووریش ، کە زۆرینەی عێراقییەکان دەنگیان پێداوە ، هەرێمی کوردستان مافی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی هەیە . بۆیە داوای ڕادەستکردنی دۆسیەی نەوتی هەرێم، داوایەکینا دەستوورییە . بەڵام لە هەمانکاتدا ئێمە ئامادەیی خۆمان دەربڕیوە بۆ ئەوەی داهاتی 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە ڕادەستی حکومەتی فیدرالی بکەین لە بەرامبەر ئەوەی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم دابین بکەن. هەمیشە ئامادەشین کێشەکانی نێوانمان بە پێی دەستوور چارەسەر بکەین و بگەینە ڕێککەوتنێکی هاوبەش کە لە بەرژوەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052