ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ڕۆژی دوو شه‌ممه سوپای ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند 5 هه‌زار گاردی نیشتمانی تا ناوه‌ڕاستی مانگی ئازار له واشنتن ده‌مێنێنه‌وه بەهۆی هەڕەشەکانەوە .
بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا زانیاری دیاریکراویان سەبارەت بەم هەڕەشانە نەدا، ئاماژەیان بەوەدا زانیارییەکان لە ئۆفیسی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئێف بی ئایەوە وەرگیراون.
لە دوای ئەوەی لە 6 ی مانگی یەکدا لایەنگرانی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا هەڵیانکوتایە سەر کۆنگرێسی ئەمەریکا، واشنتن هێشتا نیگەرانە لەسەر ئەگەری ڕوودانی کردەوەی توندوتیژی زیاتر.
هەڵسوڕێنەری کاروباری وەزیری بەرگری ئەمەریکا جۆن ویتلی وتی خۆی و بەرپرسانی دیکە لە مەترسییەکانی کۆمەڵێک بۆنە لە هەفتەکانی داهاتوودا لە واشنتن ئاگادارکراونەتەوە.
هەروەها ڕوونیشی کردەوە بەرپرسانی ناوخۆ نیگەرانن لە ئەگەری خۆپیشاندانان " کە لەوانەیە هەندێک لایەن بۆ کاری تێکدەرانە یاخود کێشەی دیکە بەکاریبهێنن."
وتی " ئێمە هێزە سەربازییەکانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدا دەهێڵینەوە تاوەکو بتوانن وەڵامی ئەم هەڕەشانە بدەنەوە."
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052