ئەمەریکا ماوەی مانەوەی نزیکەی حەوت هەزار سوری لە وڵاتەکەیدا درێژدەکاتەوە

30.01.2021
جەماوەر نیوز
ڕۆژی هەینی وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا  درێژکردنەوەی مۆڵەتی مانەوەی کاتیی بۆ نزیکەی 6،700 پەنابەری سوریایی کە لە ئەمەریکا دەژین ڕاگەیاند.
وەزیری ئاسایشی نیشتمانی بە وەکالەت دەیڤد پیکۆسکی ڕایگەیاند وەزارەتەکە مۆڵەتی مانەوەی کاتیی هەتا مانگی 9 ی ساڵی 2022 درێژ دەکاتەوە و ڕێگە بە 1،800 سوریایی تریش دەکات داواکارییەکانیان بۆ مانەوەی کاتیی پێشکەش بکەن.
وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ” شەڕی ناوخۆی سوریا بەردەوامە لە خستنەڕووی بە ئامانجگرتنی بە ئەنقەستی خەڵکی مەدەنی و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و تاکتیکی ناڕێکی شەڕ، هەروەها بەکارهێنانی سەربازانی منداڵ."
وەزارەتەکە دەشڵێت " ئەو شەڕە هەروەها بۆتە هۆی پێداویستی بەردەوام بۆ هاوکاری مرۆیی، زیادبوونی پەنابەر ئاوارە، کەمی خۆراک، دەستڕاگەیشتنی سنوردار بە ئاوی پاک و خزمەتگوزاری تەندروسی و وێرانکارییەکی زۆری ژێرخانی سوریا. ئەم هۆکارانەش ڕێگرن لە گەڕانەوەی سوریاییەکان بە شێوەیەکی پارێزراو".

زۆرترین خوێندراو