ئه‌مڕۆ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست گردبونه‌وه‌

04.02.2021
جەماوەر نیوز

ئه‌مرۆ پێنجشەممە  4ی شوباتی 2021 بەشێك لەفەرمانبەرانی گرێبەست لەبەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستان گردبونەوە و لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی داواكارییەكانیان خوێندەوە و رونیان كردەوە، داوا لەسەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكەن پشتیوانی داواكانیان بن لەكاتی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمان ، چونكە بەهەمیشەیی بونی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست بڕی دوو ملیار دینار خەرجی بۆ حكومەتی هەرێم دەگەڕێنیتەوە.

داواشیان كرد ، تا ئەوكاتەی دەكرێنە هەمیشەیی هیچ جۆرە لێبڕینێكی موچە نەیانگرێتەوە ، چونكە موچەكانیان زۆر كەمە و هیچ ئیمتیازات و دەرماڵەیەكیش نایانگرێتەوە و زۆربەشیان ماوەی یاسایی خۆیان تەواوكردوە و ساڵانی خزمەتیان لە نێوان 4-15 ساڵدایە و تاوەكو ئێستاش نەكراونەتە هەمیشەیی.


زۆرترین خوێندراو