مالیكی ده‌بێته‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیران

07.02.2021
جەماوەر نیوز

 دوای ئەوەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، لە دیدارێكی کەناڵیکی عێراقی ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بۆ خۆبەربژێکردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، ئەو بابەتە لە عێراق بووەتە باس و خوێندنەوەی زۆری بۆ دەکرێت.

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، کە لە ساڵی 2006ـەوە تاوەکو ساڵی 2014 سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو، لە له‌ دیدارێكدا کە پێنجشەممەی رابردوو پەخش کرا و دوای دەستبەکاربوونی جۆ بایدن، سەرۆکی ئیدارەی نوێی ئەمریکا هات، رایگەیاند: "بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردن زۆر باشترە لە بەڕێوەچوونی بە ساختەکارییەوە بەهۆی بەکارهێنانی چەک، چونکە من نیگەرانم، بۆیە داوای بەدەست ژماردنی دەنگەکان دەکەم، لە پاڵ ژماردنی ئەلیکترۆنی".

نووری مالیکی گوتیشی: "هەرچەندە من سەرۆکایەتی وەزیرانم ناوێ، بەڵام ئەگەر راسپێردرام قبووڵی دەکەم و چاکسازیش دەکەم، وەک چۆن پێشتر رێگەم نەدا، ئێستاش رێگە نادەم مراوییەک یان هەرچییەکی دیکە بێت خەڵکی بترسێنێت، بە دووریشی دەزانم لە پاش هەڵبژاردن هەلێکی دیکە بدرێتە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەڵام ئەو بابەتە لە دەسەڵاتی پەرلەماندایە".


زۆرترین خوێندراو