حكومه‌تی عێراق قسه‌ له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم ده‌كات

09.02.2021
جەماوەر نیوز

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9ه‌ شوباتی 2021 حەسەن نازم، وتەبێژی حكومه‌تی عێراق له‌ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، " ئێمە پرۆژە یاسای بودجەمان پێشکەشی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کردووە، ئەمە مانای وایە حکومەت لای خۆیەوە بابەتی هەرێمی کوردستانی یەکلایی کردووەتەوە کە بابەتێکی دیار و ئاشكرایه‌".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا حکومەتی عێراق داوایکردوە هەرێمی کوردستان رۆژانە (دو سەد و پەنجا) هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات و ئەو برگەیەی لە پڕۆژەیاسای بودجەدا جێگیرکردوە، ئەوەش بەو واتایەی حکومەتی فیدراڵ  پشکی هەرێمی لەپڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021دا یەکلایی کردوەتەوە.

زۆرترین خوێندراو