هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌ مه‌رج ده‌نگ به‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ ده‌دات

09.02.2021
جەماوەر نیوز
هاوپه‌یمانی فه‌تح مه‌رجێكی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای بودحه‌ی 2021ی عێراق داناوه‌ و داوا ده‌كات نرخی 100 دۆلار بكرێته‌ 119 هه‌زار دینار، لیژنه‌ی دارایش ده‌ڵێت: نرخی دۆلار به‌گوێره‌ی سیاسیه‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق جێگیركراوه‌و ده‌ستكاری ناكرێت .
هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌ گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك ده‌ڵێت: ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه‌ ناده‌ین ئه‌گه‌ر له‌ بودجه‌ی گشتی نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی نه‌كرێته‌ هه‌زارو 119 دینار.
هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی فه‌تح داوا ده‌كات رێوشوێنێكی نوێ بۆ پله‌ی وه‌زیفی پێویست و جێگیركردنی ئه‌وانه‌ی به‌گرێبه‌سه‌ت له‌ كۆمسیۆن كارده‌كه‌ن، بگیرێته‌به‌ر و شایسته‌ داراییه‌كانی وانه‌بێژان له‌ بوودجه‌ی 2021 خه‌رجبكرێت.

زۆرترین خوێندراو