دڵنیایی له‌ باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌درێت

10.02.2021
جەماوەر نیوز
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد: موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی عێراق لەكاتی خۆیدا دابەش دەكرێت.
جەمال كۆچەر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند پێش دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە، دانیشتنێك لەگەڵ سەرۆكی كوتلەكان دەكرێت بۆ رێكەوتن لەسەر پرۆژە یاساكە و ئاسانكاری بۆ تێپەڕاندنی دوور لە موزایەدەی هەڵبژاردن و حزبی.
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پێشیوایە: سەرەتای هەفتەی داهاتو پرۆژە یاساكە لەناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تێدەپەڕێنرێت.
له‌باره‌ی دابه‌شكردنیبە موچەی مانگی 2ی فەرمانبەران وتی هەروەك موچەی مانگی پێشو، لەكاتی خۆیدا دابەش دەكرێت.

زۆرترین خوێندراو