ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
محەمەد حاجی مەحمود په‌یامێكی هاوخه‌می ئاڕاستەی کاک مەسعود بارزانی دەکات بۆ کۆچی دوایی د. ڕۆژ نوری شاوەیس.
ده‌قی په‌یامی هاوخه‌می محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
به‌ڕێزان.. کاک مەسعود بارزانی، مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بنەماڵەو کەسوكاری خوالێخۆشبوو د. ڕۆژ نوری شاوەیس.
به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی قاڵبووی بواری خەباتی پێشمەرگانە و سیاسی و سەربازی و دبلۆماسی و ئیداری و کۆمەڵایەتی و خۆڕاگر و بەرگریکارێکی مافەڕەواکانی کورد د. ڕۆژ نوری شاوەیس مان پێگەیشت. د. ڕۆژ لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتیمان پەروەر و کەسایەتیەکی دڵسۆز و خۆڕاگر لە بزوتنەوەی ئازادی خوازی کوردستان بوو.
خوالێخۆشبوو پیاوێکی هێمن و لەسەرخۆ و خاوەن ڕاوبۆچوونی تایبەتی خۆی بوو، لە نزیکەوە هاوڕێ و دۆستمان بوو.
لە رێگای بەرێزتانەوە ھاوخەمی خۆمان بە تەواوی خێزان و بنەماڵەو کەسوکاری خوالێخۆشبوو رادەگەینین. لە خوای گه‌وره داواکارین گیانی پاکی د. ڕۆژ به به‌هه‌شتی به‌رین ببەخشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
لەگەڵ ڕێزمدا
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود
۲٠۲۱/۲/۱٥
گوڵەخانە
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052