محەمەد حاجی مەحمود ئیدانەی هێرشەکەی سەر هەولێر دەکات

16.02.2021
جەماوەر نیوز

سەعات 09:15 دەقیقەی شەوی 15 لەسەر 2021/2/16 چەند ساروخێک ئاڕاستەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرا کە ناوچەی نیشتەجێ بوونی هاوڵاتیانی گرتەوە.
ماوەیەکە لێرەو لەوێ دوژمنانی گەلەکەمان چاویان بەئەزمونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا هەڵنایە و ئەیانەوێت ئەو ئارامی و ئاسایشەی کە بەدەستهاتوە پشێوی و دڵەڕاوکێ دروست بکەن تاوەکو مەرامە گڵاوەکانی خۆیان بەدیبهێنن، هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، وە بەهەموو لایەکمانەوە بەرپەرچی ئەو دوژمنانە بدەینەوە کە دەیانەوێ ئاسایشی هەولیری پایتەختی هەرێمی کوردستان بشێوێنن.
داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەکەین بەدواداچوونی ورد بۆ هێرشە موشەکیەکە بکات و حکومەتی عێراقیش ئەستۆپاکی خۆی ڕابگەیەنێت.
ئەوانەی کاری ڕەشە کوژی ئەکەن دژی کوردستان، ئاوڕێک لە مێژووی عێراق بدەنەوە، هەموو حکومەتەکانی عێراق ئەوەی دژی کورد بووە ئاقیبەتیان بە نەمانی خۆیان کۆتایی هاتووە.
محەمەد حاجی مەحمود
۲٠۲۱/۲/۱٥

زۆرترین خوێندراو